سلێمانی.. باندێک دەستگیرکران کە لەبەرامبەر پارە هەڕەشەی کوشتنیان لە کەسێک کردووە
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕايگەیاند: "مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێنی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باندێكی چوار كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌هاووڵاتییه‌ك كردبوو له‌به‌رامبه‌ر پێدانی بڕێك پاره".
ڕاشیگەیاند: "پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن هاووڵاتی (ح، م، غ) له‌سه‌ر كه‌سێك كه له‌رێگه‌ی موبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ته‌قه‌لێكردنی لێكردووه له‌ماڵ و دوكانه‌كه‌ی كه ئه‌گه‌ر بڕی 10 هه‌زار دۆلاری پێنه‌دا، دوای وه‌رگرتنی گوته‌ی سكاڵاكار و بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و زانیاری وردیان له‌سه‌ر تۆمه‌تبار كۆكرده‌وه".
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکرد: " له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی تواندرا خاوه‌نی موبایله‌كه بدۆزرێته‌وه كه تۆمه‌تبارێكه به‌ناوی (س، ح، س) له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیركرا".
گوتیشی: "له دانپێدانانه‌كانیدا تۆمه‌تبار رایگه‌یاندووه كه سێ كه‌سی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدایه و هاوكارییان كردووه له‌هه‌ڕه‌شه‌كردن له سكاڵاكار".
ڕاشیگەیاند: "دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن و به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی توانرا تۆمه‌تبار (ی، ع، ق) له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیر بكرێت و هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ج، ع، ق - د، ن، أ) له شارۆچکەی پێنجوێن و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیركران و هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه به‌بریاری دادوه‌ر راگیراون و له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه"
باسنيوز
