وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
کەناڵی کوردستان ٢٤ بڵاویکردەوە کە مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له واشنتنی پایته‌خت له وه‌ڵامی په‌یامنێری کەناڵەکەدا وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راشیگه‌یاند" په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئۆرتاگۆس راشیگه‌یاند، سه‌قامگیری ناوچه‌كه و چاكسازی بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه و به باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و بهغدش، دڵخۆشن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دووپاتی له به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند"وه‌ك دوو هاوپه‌یمان به‌رده‌وام ده‌بین".
باسنيوز
