سەرۆکی یانەی داڵکورد بۆ مەسرور بارزانی: توانای ئێوە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ھەر کوردێک لە ھەموو دونیا
ئۆزتورک لەبارەی نھێنی سەرکەوتنەکانی یانەکەیانەوە دەڵێت: "دوو بنەماش ھەیە کە داڵکورد بەو شێوەیە گەورە بوو و ناوبانگی دەرکرد، یەکەم کوردم و ئایە دەبێت بۆ کوردبوون چی بکەم؟ دووەمیش ئەو گەنجانەی لە وڵات دوور کەوتوونەتەوە و ھاتوونەتە ئەوروپا وەکو کەسێکی بێ تاوان لێیان دەڕوانن و لە خۆشەویستیی نیشتیمان دوور کەوتونەتەوە، بۆیە بە دوای ژیانی تاکە کەسی خۆیاندا دەگەڕێن، ئەمەش ھەستێکی تۆڵەکردنەوەیە لە لایان دروست بوە. بۆ نموونە دەوڵەتی تورک گەنجی کوردی توڕە دەکرد و بە چاوی سووک سەیری دەکرد، بۆیە ئێمەش بۆ وەڵامدانەوەی ئەو جۆرە بیرکردنەوانە کارمان کرد".
*بیرۆکەی داڵکورد لە چییەوە ھاتوە؟ ئیلھامتان لە کێوە وەرگرت؟
ــ لە ناکاو ئەو بیرۆکەیە درست نەبوە، لەگەڵ خانەوادەکەمدا وەکو پەنابەر ھاتمە سوێد، کاتێکیش لە وڵاتی خۆم بووم کورد دووچاری کێشەی گەورە ببوەوە، ئەنجام خۆم و خانەوادەکەم وەکو پەنابەر روومان لە سوید کرد. بۆ ئەوەی بتوانم بژیم و خۆم لە ژیانی ئەستەم رزگار بکەم و لە کێشەی نەتەوەی دوور بکەومەتەوە، دەبوایە ئەوەی پێویست بێت لێرە بیکەم، کوردبوون تاوەکو ئێستاش ھەر زەحمەتە. ھەر کەسێک کە لە دایک دەبێت مافی نەتەوەیی بوون بە دەست دەھێنێت، بەڵام بۆ کورد تەنانەت قبوڵی ناکەن ببێتە خاوەنی ناسنامە و ژیانێکی ئازادی ھەبێت، چونکە ئینکارییەکی گەورە ھەیە بۆ بوونی کورد، بۆیە ناتوانین بە زمانی دایکیش بخوێنین. ئەمەش بۆ ئێمە مایەی قبوڵ کردن نییە، وەکو خۆم لە وڵاتی خۆم و لە سویدیش 4 ساڵ خەباتی سیاسیم ھەیە، بەڵام دوایی لە سیاسەت دوور کەوتمەوە و خەریکی کاسبی خۆم بووم.
بەڵام لە ناخمدا ھەمیشە کەموکورتییەک بوونی ھەبوە، بارودۆخەکەم پێ قبوڵ نەدەکرا، کورد وەکو ھەر نەتەویەکی تر مافی ئەوەی ھەیە ئازاد بێت و بەرگری لە خۆی بکات، بۆیە پێم وابوە دەبێت مافی کوردبوون بدەین، بۆیە ئەو شارەی لێی بووم کوردێکی زۆری تێدا دەژیا. لەو شارەی لێ دەژیام شوێنی مادەی ھۆشبەر و شەڕ و دزی و چەتە بوو، بۆیە گەنجەکانی ئێمەیان بەو شتانەوە سەرقاڵ دەکرد، منیش شوێنی دیسکۆم ھەبوو، ئەو گەنجە کوردانەی دەھاتن بە ئاسانی و بە جوانی چاودێریم دەکردن و دەمویست ئەوان لەوێ دەربکەم و بیانخەمە ناو پڕۆژەیەکەوە، بیرۆکەکەم لەوێوە بۆ ھات. لە سوید بۆ پڕۆژەیەکی لەو شێوەیە مەرجی زۆر قورس بوونی ھەیە، بەڵام ئەوەی لە وڵاتەکەی خۆم نەمتوانی بیکەم لێرە بە ئەنجامم گەیاند.
*کەواتە ئامانجت ئەوەبوە گەنجی کورد لە کاری خراپ دوور بکەیتەوە؟
ــ بەڵێ بیرۆکەکە لەوێوە سەرچاوەی گرت، دوو بنەماش ھەیە کە داڵکورد بەو شێوەیە گەورە بوو و ناوبانگی دەرکرد، یەکەم کوردم و ئایە دەبێت بۆ کوردبوون چی بکەم؟ دووەمیش ئەو گەنجانەی لە وڵات دوور کەوتوونەتەوە و ھاتوونەتە ئەوروپا وەکو کەسێکی بێ تاوان لێیان دەڕوانن و لە خۆشەویستیی نیشتیمان دوور کەوتونەتەوە، بۆیە بە دوای ژیانی تاکە کەسی خۆیاندا دەگەڕێن، ئەمەش ھەستێکی تۆڵەکردنەوەیە کە لە لایان دروست بوە. بۆ نموونە دەوڵەتی تورک گەنجی کوردی توڕە دەکرد و بە چاوی سووک سەیری دەکرد، بۆیە ئێمەش بۆ وەڵامدانەوەی ئەو جۆرە بیرکردنەوانە کارمان کرد. تۆ نەک لە 6 ھەزار کیلۆمەتر، بەڵکو ئەگەر لە 50 ھەزار کیلۆمتر ئێمە بخەیتە ژیانی ئاوارەییەوە و لەژێر ناخۆشترین گوشاردا بماھێڵیتەوە، ئەو شوێنەی بۆی دەچین رووبەرووی ئاسیمیلاسیۆنمان ناکاتەوە، لەوێش ھەستی نیشتیمانپەروەری و کوردبوونمان ھەر لە بیرە لەسەر زمانمانە.
سوید لەوڕوەوە زۆر باشە و ئیمکانی باشی بۆ رێکخستوین، نموونە دەتوانین بە زمانی خۆمان بخوێنین و قسە بکەن و ھەرچیشمان پێویست بێت بۆمان دابین دەکەن. ئێمەش وتمان دەبێت لەم وڵاتە شتێکی جوان پێشکەش بکەین، راستە ئاوارەیی ئەستەمە، بەڵام ناکرێت تا ھەتایە ھەر وەکو ئاوارە بمێنیتەوە دەبێت شتێک بکەیت.
پەیامی ئێمە ئەوەیە، ئێمە بە ناچاری ھاتوینەتە ئەم وڵاتەوە وەکو ئاوارە، بەڵام نابینە بارگرانی بەسەرتانەوە، ئێوە وەکو ئاوارە ئێمەتان قبوڵ کرد، بەڵام ئێمەش ھێزتان پێ دەبەخشین، چونکە ئێمە رۆڵەی نەتەوەیەکی بە شەڕەفین. لەرووی وەرزشەوە ھەستمان بە بۆشایی کرد، بۆیە ویستمان ئەو بۆشاییە پڕ بکەینەوە و لە رێگەی تۆپی پێیەوە ببینە لقێکی وەرزش لەم وڵاتەدا. داڵکورد تەنیا بۆ خۆشەویستیی تۆپی پێ و یاریکردن دروست نەبوە، بەڵکو بە ئامانجی ھەستی نەتەوەییەوە دامانمەزراندووە.
*یانەی تۆپی پێ لەرووی داراییەوە ئیمکانییەتی زۆری دەوێت، ئێوە چۆن توانیوتانە داھات بۆ یانەکە پەیدا بکەن؟
ــ داڵکورد تەنیا موڵکی من نییە، خەڵکێکی زۆر ھەوڵی داوە بۆ ئەو یانەیە، ھەروەھا ئەو بەرەوپێشچوونەی داڵکورد بەو ماوە کەمە بەخۆیەوە بینی، نە یانەی سوید توانیویەتی بەو ماوە
باسنيوز
