لە چۆمان دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە بە تۆپبارانی ئێران بریندار بوون
ئەمجەد حوسێنپەناهی، کادیری کۆمەڵە ڕايگەیاند: "لە ئەنجامی بۆردومان و تۆپبارانی سوپای پاسداران بەشێکی زۆر لە بنکە و بارهگاكانمان لە "گوندەژوور"ی سەر بە قەزای چۆمان داڕووخان و ئاگریان گرتووە و دوو پێشمەرگەمان بریندار بوون و ئێستا ڕەوانەی ناوەندە تهندرووستییهكانی هەرێمی کوردستان کراون".
هاوکات ئارام مودەڕەسی، ئەندامی کۆمیتهی ناوەندیی "کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان" لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە. ئەو تۆپبارانانەی تۆپخانەکانی سوپای پاسداران لە دوێنێ چوارشەممە 2019.7.10ەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەڵگورد، بەربزین، سیدەکان و چۆمان دەستیان پێکردووە و بنکە و بارەگای هەردوو لایەنی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و کۆمەڵەیان کردووەتە ئامانج، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دوو لایەنی حزبی دیموکرات ڕایان گەیاندووە، ئەوان هەتا ئێستا هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.
ئەم تۆپبارانەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە کە دوێنێ چوارشەممە ٢٠١٩.٧.١٠ ئیحسان چەلەبی، بهڕێوهبهری شارهدێی سیدەکان ڕايگەیاند: "لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای پاسداران لە چەند گوندێکی شاخەکانی بەربزین، بنەماڵەیەک کراونەتە ئامانج و لە ئەنجامدا کچێک بەناوی زەیتوون قادر، تەمەن 18 ساڵ شەهید بوو و دوو برای دیکەشی بریندار بوون".
باسنيوز
