هاووڵاتیان به ئومێده‌وه له كارنامه‌ی حكوومه‌ت بۆ نه‌هێشتنی رۆتینات ده‌ڕوانن
له‌باره‌ی رۆتینات له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان، بیلال سەعید، شاره‌زای بواری ته‌كنۆلۆژیا ئاماژه به‌وه ده‌دات، قه‌باره‌ی رووتینات له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌لێك گه‌وره‌یه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی گرفتێكی گه‌وره بۆ هاووڵاتیان.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پشتبه‌ستن به ته‌كنۆلۆژیا، كاروباری ئیداری ئاسانتر ده‌كات و رووتیناتیش كه‌م ده‌كاته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی مه‌شق و راهێنان له سه‌رجه‌م دامهودهزگاكان ده‌ستپێبكات، بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بكرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا هاووڵاتیان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كهمكرنهوه و نه‌هێشتی روتینات له فه‌رمانگه حكوومییه‌كان، بوار له به‌رده‌م گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل وه‌رگرتن ناهێڵێت.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی خستنه‌ڕووی كارنامه‌ی 4 ساڵی داهاتووی حكوومه‌ته‌كه‌ی دووپاتیكرده‌وه، یه‌كێك له خاڵه‌كانی پلان و به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ت، كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینات و ده‌بێت.
k24 -
