نوێنەری حکوومەتی هەرێم بەشداری مەراسیمی کۆتاییهاتنی سەرۆكایەتی سلۆڤاکیا لە Visegrad کرد
زیاد رەئووف، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەشداری كرد لە ڕێوڕەسمی كۆتایی ھاتنی سەرۆكایەتی سڵۆڤاكیا لە گروپی ڤیشەھڕادسكی (Visegrad Group) ئەو گرووپەی كە لەساڵی 1991 لە شاری ڤیشەھڕادسكی ھەنگاریا دامەزرا، وە چوار وڵاتی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ھەنگاریا و پۆلۆنیا و چیك و سڵۆڤاكیا بڕیاریان دا لە چوارچیوەی ئەو گرووپە یەكڕێزی و یەكدەنگیان ھەبێ لەناو یەکێتی ئەورووپا لە بواری سیاسی و ئابووری، ھەر ساڵێكیش وڵاتێك سەرۆكایەتی ئەو گرووپە دەكات.
ڕێوڕەسمەكە لە تیاتری سڵۆڤاچكی لە شاری كڕاكۆڤ بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری سڵۆڤاكیا و جێگری وەزیری ڕۆشنبیری پۆلۆنیا و سەرۆكی ھەرێمی ماڵاپۆلسكاو بەرپرسانی دەسەڵات و دیپلۆماتكارانی وڵاتانێكی زۆر .
نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەرفەتی بوو لەگەڵ زۆر لە سیسەتمەداران و دیپلۆماتكاران باسی ڕەوشی سیاسی كوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بكا و تیشك بخاتە سەر ڕۆلی ھەرێمی كوردستان بۆ بەدەستھێنانی ئارامی و سەقامگیری لە عێراق و لە ھەموو ناوچەكە.
لە ڕێوڕەسەكە گرووپێكی موزیكی سڵۆڤاكیا (Solamente Naturali ) لەگەڵ گرووپی بالێتی پۆلۆنی ( Cracovia Danza ) كۆنسێرتێكی ھاوبەشیان پێشكەش كرد.
bas news -
