داواکارییەک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتوچۆ دەکرێ
خۆشناو حەسەن گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕاگەیاند نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم داوای لێ کردوون کە هەر ڕێگاوبان و شەقامێك پێویست بە دانانی كامێرای چاودێری تیژڕەوی ئۆتۆمبێل بكات لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەلامەتی سەر و ماڵی ھاووڵاتیان، کامێرای لێ دابنێن.
گوتیشی نووسراوەکە داواکارییەکی دیکەشی تێدایە کە لە ڕێگەی دانانی کامێرای کۆنتڕۆڵی تیژرەوییەوە دروستکردنی تاسەی ڕێگاکان کەم بکەنەوە.
خۆشناو حەسەن باسی لەوەش کرد کە بەپێی پلان و دابینکردنی پێداویستیەکان ناوەڕۆکی داواکارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ جێبەجێ دەکەن
bas news -
