بە ھۆی تۆپبارانی ئێران كچێكی 18 ساڵە لە سیدەكان شەھید بوو
كرمانج عزەت، قایمقامی قەزای سۆران راگەیاند: "ئه‌مڕۆ كۆمارى ئیسلامیى ئێران، ھەر یەك لە گوندەکانی (بەربزین، دێرێ، داسنیا، تەلان، بێ قەپوشک، دوستانا)ى تۆپباران كرد، لە ئەنجامدا کچێکی 18 ساڵى بە ناوی زەیتون قادر شەھید بوو، دوو براشی بە ناوه‌كانى سیروان قادر تەمەن 23 ساڵ و ئیسماعیل قادر ته‌مه‌ن 14 ساڵى، به سه‌ختى بریندار بوون".
كرمانج عزەت ئاماژەی بەوەش داوە: "جگە لە زیانی گیانیی، تۆپبارانی ئەمڕۆی ئێران زیانی بە رەزوباخی ھاووڵاتیانی ناوچەكەش گەیاندووە".
لەلایەكی دیكەوە : "هاوكات لەگەڵ تۆپبارانكردنی دەڤەری برادۆست، تۆپخانه‌كانی ئێران چیای كۆدۆ و سنووری گونده‌كانی ئاڵانه و زینوه‌یان له‌سنووری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به‌قه‌زای چۆمان به‌چڕی تۆپباران كرد، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه".
k24 -
