ئاگادارییەک بۆ ئەو هاووڵاتییانەی مامەڵەی ئۆتۆمبێلی ئەورووپی و بێ سەرەتایان کردووە بڵاو کرایەوە
ئەمرۆ چوارشەممە 10/7/2019، بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە ئاگادارییەکدا، تێیدا ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە مامەڵەی ئۆتۆمبێلی ئەورووپی و بێ سەرەتایان کردووە، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی ماوەی دیاریکراو نەیانتوانیوە پسوولەی گومرگی لە بەرێوەبەرایەتییەکانی گومرگ بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان ببڕن، بەزووترین کات سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بکەن.
هەر لەمبارەیەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلانە بۆ مەبەستی ناونووسکردنیان و تەواکردنی مامەڵەکانیان ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمە لەکاتێکدا پێشتر بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە ئاگادارییەکەدا لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ئەورووپی و بێ سەرەتا بڵاوی کردبووەوە کە دوابڕیار بۆ بڕینی پسوولەی گومرگی ڕۆژی 30/6/2019 دەبێت، هەر مامەڵەیەک پێشتر کرابێت لەدوای ئەو بەروارەوە پسوولەی گومرگی بۆ نابڕدرێت.
باسنيوز
