نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/7/2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی نوێی هەرێمی کوردستان کرد و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی، به كهسێكی لێهاتوو و شایسته و جێگهی متمانه بۆ ئهو پۆسته، وهسفی دهكات.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاندووە، ئێوە شایستەی ئەم بەرپرسیاريهتی و متمانەیەن، دڵنیام ئەوپەڕی توانای خۆتان و تیمەكەتان دەخەنەگەڕ بۆ خزمەتكردنی هەرێمی كوردستان، ئەزموونی چەند ساڵەی كاركردنمان بۆ پاراستن و پێشخستنی دۆزی گەلەكەمان و پیادەكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، بە زۆر قۆناغی هەستیار و سەختدا تێپەڕی، هیوادارم ئەو سەختیانە نەبینینەوە و هەموو تواناكان بۆ ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتنی زیاتری كوردستان تەرخان بكەین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: دڵنیام ئێوە لێهاتووانە، چالاك و كارا بەسەر گرفتەكاندا زاڵ دەبن، ورەی تیمەكەتان بەرامبەر تەحەددییەكان بەرز دەكەنەوە و ئەنجامی باش و خوازراو بەدەستدەهێنن.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، گەلی كوردستان و بەڕێزتان و كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەمهوه كە وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەوپەڕی تواناوە پشتیوانی و هاوكاريی سەركەوتنی كاری ئێوە و كابینەی نۆیەمی حكوومەت دەكەم.
دهقی پهیامهكه:
"بهڕێز مهسروور بارزانى،
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
سڵاو و ڕێز..
خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان متمانهى دا به بهڕێزتان وەك سەرۆك وەزیران و به كابینەی نۆیەمى حكوومهتى ههرێمى كوردستان. بەو بۆنەیەوە بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەم.
ئەمە دەستكەوتێكی دیكەی بەردەوامبوونی پرۆسەی گەشەپێدان و قووڵكردنەوەی دیموكراسییە لە هەرێمی كوردستان، لە ئەنجامی ویست و خۆڕاگری و هاوكاریی هاووڵاتیان و لايهنه كوردستانييهكان و دۆست و پشتیوانانی گەلەكەمان.
ئێوە شایستەی ئەم بەرپرسیاريهتی و متمانەیەن، دڵنیام ئەوپەڕی توانای خۆتان و تیمەكەتان دەخەنەگەڕ بۆ خزمەتكردنی هەرێمی كوردستان. ئەزموونی چەند ساڵەی كاركردنمان بۆ پاراستن و پێشخستنی دۆزی گەلەكەمان و پیادەكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، بە زۆر قۆناغی هەستیار و سەختدا تێپەڕی، هیوادارم ئەو سەختیانە نەبینینەوە و هەموو تواناكان بۆ ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتنی زیاتری كوردستان تەرخان بكەین.
دڵنیام ئێوە لێهاتووانە، چالاك و كارا بەسەر گرفتەكاندا زاڵ دەبن، ورەی تیمەكەتان بەرامبەر تەحەددییەكان بەرز دەكەنەوە و ئەنجامی باش و خوازراو بەدەستدەهێنن، هیچتان درێخی ناكەن لە ئەرك و جێبەجێكردنی كاری ڕۆژانە و درێژخایەن بۆ درێژەدان بە دابینكردنی ئارامی، ئاسایش، گەشەی ئابووری، كۆمەڵایەتی و سیاسیی هەرێمی كوردستان.
گەلی كوردستان و بەڕێزتان و كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەمهوه كە وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەوپەڕی تواناوە پشتیوانی و هاوكاريی سەركەوتنی كاری ئێوە و كابینەی نۆیەمی حكوومەت دەكەم.
سەركەوتنی ئێوە و جێگری سەرۆك وەزیران و تەواوی وەزیرەكان بۆ خزمەتكردنی هەرێمی كوردستان، سەركەوتنی هەموومان و سەركەوتنی گەل و هەرێمی كوردستانە.
لەگەڵ ڕێزمدا..
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
basnews
