دهۆك.. تا ئەمڕۆ 74هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە
نازم محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی گەنم و جۆ لە پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە 13/6 لە هەر سێ سایلۆی شێخان، زاخۆ و فەیدیێ دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران كراوە، تا ئەمڕۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بەردەوامە، لە فەیدیێ، 24 هەزار و 300 تۆن، سایلۆی شێخان 31 هەزار و 200 تۆن، سایلۆی زاخۆ 18 هەزار و 750 تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە، كە كۆی گشتیی ئەو گەنمەی تا ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆك لە جووتیاران وەرگیراوە، 74 هەزار و 300 تۆنە".
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی گەنم و جۆ لە پارێزگای دهۆك گوتیشی: "وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بەپێی ئەو فایلانەیە كە لە بەغداوە بۆمان هاتوون، تا جووتیارێكیش مابێت كە ناوی لەناو فۆڕمەكەدا بێت، گەنمەكانیان وەردەگرین".
نازم محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "رێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی كوردستان بە 340 هەزار تۆن دیاری كراوە، ئەوەش دابەش كراوە بەسەر پارێزگاكانی هەرێمدا، دهۆك 112 هەزار تۆن، هەولێر 100 هەزار تۆن، سلێمانی 80 هەزار تۆن، هەڵەبجە 28 هەزار تۆن و گەرمیانیش 20 هەزار تۆن".
kdp-
