ڕۆژی پێنجشەممە یەكەمین كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ سعوودیە بەڕێ دەكەون

	 ڕۆژی پێنجشەممە یەكەمین كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ سعوودیە بەڕێ دەكەون
- گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، 11ی ئەم مانگە یەكەمین كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان بەرەو وڵاتی سعوودیە بەڕێ دەكەوێت و تا 26ی‌ تەمموز هەر 7 هەزار حاجییەكە دەگوازینەوە بۆ سعوودیە.

نەبەز ئیسماعیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 11ی تەمووزی 2019، یەكەم گەشتی كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەڕێ دەكەون بۆ سعوودیە، تاوەكو 26ی‌ تەمموز هەر 7 هەزار حاجییەكە دەگوازینەوە‌، هەروەها زیاتر لە مانگێكش لەوێ دەمێننەوە.

گوتەبێژی‌ وەزارەتی ئەوقاف روونیشی كردەوە، ڕۆژی پێنچشەممە كاتژمێر 3:30 خولەكی عەسر، لە فڕۆكەخانەی ھەولێرەوە، ٣٧٦ حاجی بەرەو شاری مەدینە بەڕێ دەكەون، هەمان ڕۆژیش كاتژمێر 11:20 خولەكی شەو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی، ١٨٨ حاجی بەرەو مەدینە بەڕێ دەكەون.

ئەمساڵ زیاتر لە حەوت هەزار هاووڵاتی ھەرێمی كوردستان بەشداریی فەریزەی حەج دەكەن.
kdp-
Top