عارف قوربانی: كوردستانیان چاوه‌ڕوانیی گه‌وره‌یان له حكوومه‌تی نوێ هه‌یه
عارف قوربانی، چاودێری سیاسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "گرنگه كه پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شدارن و، سیڤیی كاندیدانی پۆسته وه‌زارییه‌كان كه دراوه به په‌رله‌مان پێمان ده‌ڵێ، تیمێكی به‌هێز له كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بن".
چاودێران و هاووڵاتییانی كوردستان چاویان له كابینه‌ی نوێیه کە هه‌نگاوی گه‌وره له بواری چاكسازی و شه‌فافیه‌تی داهات و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز و فراوانكردنی پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانی بنێت.
عارف قوربانی گوتیشی: "كه‌سایه‌تیی به‌ڕێز كاك مه‌سروور بارزانی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، كه‌سایه‌تێكی به‌هێزه و له‌ژێر تایتڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا ڕایانگه‌یاند، كار ده‌كه‌ن بۆ كوردستانێكی به‌هێز، كوردستانێكی به‌هێز پێویستی به تیمێكی به‌هێزه له حوكمڕانیدا، هاووڵاتییان ئومێدێكی گه‌وره‌یان به حكوومه‌تی نوێ هه‌یه، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی به‌رۆكی گرتبووین، بۆ ئەوەی بتوانین ده‌ستپێك و سه‌ره‌تایه‌كی باشترمان هەبێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر ئه‌گه‌ر و قه‌یرانێكدا كوردستان نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووی قه‌یرانه‌كه".
قوربانی ده‌ڵێ: "گه‌شبینم به‌وه‌ی چوارساڵی ئاینده، ڕێكکه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی حوكمڕانییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و تووشی هیچ ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسی نابینه‌وه، ئه‌و كێشانه‌ی كه له ڕابردوودا له‌سه‌ر ده‌ستوور و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌بوو، ئێستا چاره‌سه‌ری پێشوه‌خته‌یان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه، به‌شی زۆرینه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێت".
كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، لە هه‌ریه‌كه له پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و حزبی سۆسیالیست و توركمانه‌كان و مه‌سیحییه‌كان پێك ده‌هێندرێت.
kdp-
