پارتی ناوی بەربژێری باڵیۆزەکانی ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد

	 پارتی ناوی بەربژێری باڵیۆزەکانی ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پارتی ناوی بەربژێرەکانی بۆ باڵیۆزخانەکان ڕادەستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە .

بەیار تاهیر دۆسکی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پارتی لە ڕێگای ئەو مەرجانەوە کە دەبێ لە باڵیۆزدا هەبن بەربژێرەکانی دەستنیشان کردوون و ڕادەستی پەرلەمانی کردوون و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەنگی لەسەر بدرێت و دواتر ناوەکانیان لە وەزارەتی دەرەوە دەردەچن و دەست بە کارەکانیان دەکەن."

گوتیشی: "لە کۆی ئەو پشکانەی بەر کورد کەوتوون ٦ باڵیۆزن، ئەوانیش بەپێی ئیستحقاقی کورسی دابەش کراون و بڕیارە ٢ تا ٣یان بەر پارتی بکەون."

بڕیارە ٧٠ باڵیۆز بۆ عێراق دابنرێن، ئەوانیش ٣٥یان لە ڕێگای لایەنە سیاسییەکان و ٣٥ی تریشیان لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوە بەپێی چەند مەرجێک دادەنرێن.
kdp-
Top