په‌رله‌مان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەت دیاریکرد

په‌رله‌مان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەت دیاریکرد
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/7/10ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (13)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/7/10 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م:
1 - متمانه‌دان به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌ به‌بڕیارى ژماره‌ (7)ى ساڵی 2019 له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ناوزه‌ندكراو به‌فه‌رمانى ژماره‌ (1)ى ساڵی 2019ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ى نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان.

2 - خوێندنه‌وه‌ى ناوى وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن راسپیردراوى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌پێی بڕگه‌ی (4)ى ماده‌ى (په‌نجاو شه‌ش) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و متمانه‌دان پێیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.

دووه‌م: سوێندخواردنی به‌ڕێز سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ماده‌ى (6) له‌ یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (3)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.

سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى هێڵه‌ گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ى كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.

kdp -
Top