ئیدریس هەرکی: پەسەندکردنی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان لە بەرژەوەندیی خەڵکدایە
په‌رله‌مانی كوردستان هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد و، به‌م جۆره ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن درێژ كرایەوه.
ئیدریس هەرکی، گوت: "زۆر یاسا هەبوون کە پەیوەست بوون بە ژیانی خەڵک، بەڵام بەهۆی بەسەرچوونی کاتی ئەنجومەنی پارێزگاکان نەمانتوانی مومارەسەی کاری خۆمان بکەین، ئەم درێژکردنەوەیەش دەبێتە هۆی ئەوەی خزمەتی زیاتر بە خەلک بکەین."
هەرکی، کە ئەندامی فراکسیۆنی پارتییە، دەشڵێ: "درێژکردنەوەکە دەبێتە هۆی ئەوەی دامودەزگاکان کارا بکەینەوە و زیاتر چاودێری بکەین و بەپێی یاساش ئیشی هاووڵاتییان بکەین، چونکە بەهۆی بەسەرچوونی کاتی یاسایی‌ی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە چەندین کار و پۆست وەستێنرابوون."
kdp -
