دیندار زێباری: یاساكانی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی دەستووری فیدڕاڵی عێراق نییە
لە وەڵامی راپۆرتی دەستەی سەربەخۆ د. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد کە لەرێگەی راپۆرتێکەوە وەڵامی بەشێکی زۆر لە رەخنەکانی دەستەی سەربەخۆمان داوەتەوە و بەهۆی پهیوهندی بهردهوام لهگهڵ زۆربهی دامودهزگاكانی حكوومی و ناحكوومی و یوئێن و رێكخراوه نێودهوڵهتییهكان روونکردنەوەمان لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان داوە.
سەبارەت بە سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان د. دیندار زێباری، ریکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێم رایگەیاند: "یاساكانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو رێكکەوتننامانەدا گونجاون كە حكوومەتی فیدراڵی عێراق واژۆی كردووە. ھەر یاسایەك لە ھەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستانەوە كە دەردەچێت، بە ھیچ جۆرێك لەگەڵ دەستووری فیدراڵی عێراقدا پێچەوانە نییە و نابێت، چونكە دەستووری بوونی یاساكانی ھەرێمی كوردستان، مەرجی یەكەمی دەركردنی ھەریاسایەكە لە ھەرێمی كوردستان، بەڵام دەبێت بابەتێك ورد بكەینەوە كە ئەویش چوارچێوەی سەلاحیاتی ھەرێمی كوردستانە لە دەركردنی ھەندێك یاسا یان پابەند نەبوون بە ھەندێك یاسا و رێكەوتنامەوە كە سەڵاحیاتی ئیقلیمی خۆی بەكاردەھێنێت بە پێی ئەو بنەمایانەی كە لە دەستووردا دیاریكراوە".
زێباری گوتیشی: "گرنگترین میكانیزم کە لە هەرێمى کوردستان پەیڕەو دەکرێت بۆ جێگیرکردنى پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە دام و دەزگاکانى حکومەت لە بوارەکانى مافى مرۆڤ بەگشتى بریتییە لەوەی كە لە ساڵی 1992ـــەوە، پەرلەمانی كوردستان جاڕنامەی جیھانی مافەكانی مرۆڤ و یاسا و رێكەوتننامە نێودەولەتییەكانی تایبەت بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و منداڵ و ژنانی كردۆتە بنەمایەكی دانپێدانراو و رێزلێگیراو و بنەما بۆ داڕشتنی یاساكان، واتە جەوھەر و رۆحی ئەو جاڕنامانە و ئەو یاسایانە لە رۆحی یاساكانی ھەرێمی كوردستاندا رەنگی پێدراوەتەوە و نەھێڵراوە بنەمایەكی یاسایی دابنرێت كە دژ یان پێچەوانەی مافەكانی مرۆڤ بێت یان پێچەوانەی رێكەوتنامە نێودەولەتیەكانی تایبەت بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و پاراستنی كەرامەتی ئینسان بێت".
یەک لە بابەتەکانی دیکەی راپۆرتەکە باسکردنە لە پێدانی زانیاری لەمبارەوەیەوەش دیندار زێباری ڕایگەیاند: "یاسای مافی بەدەستھێنانی زانیاری چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە. بۆ نموونە وەک یاساكە داوای كردووە، وەزارەتی داد فەرمانبەرێكی تایبەتمەند كردووە بۆ ئەوەی تایبەت بێت بە پێدانی زانیاری و ئەپلێكەیشنی رەسمی پێدانی زانیاری چاپ كردووە و ھەر كەسێك (رۆژنامەنوس یان ھاوولاتی) كەسەردانی وەزارەتی داد بكات بۆ وەرگرتنی زانیاری پێیان دەدرێت و وەڵامی پرسیارەكانیان دەدرێتەوە و بە ھیچ كەسێك ناگووترێت كە وەڵامی ئەو پرسیارە لەلای ئێمە نییە، زانیاریش بە ھەموو كەس دەدرێت لەبەر رۆشنایی ئەو بنەمایانەی كە یاساكە دایناوە، و بەردەوامين لە پێدانی ھەموو زانیارییەك، زانیاریشمان خستووەتە بەردەستی ھەمووان تەنیا ئەوانە نەبێت كە یاساكە رێگەی نەداوە بە ھاووڵاتی و رۆژنامەنوسان بدرێت ئەویش حاڵەتی تایبەتی خۆی ھەیە، بۆ نمونە لەوانەیە ئەو زانیارییە لەلای ئەوان نەبێت یان زانیارییەك بێت پەیوەندی بە ئاسایشی گشتی ھەرێمەوە ھەبێت... هتد".
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە، لە هەرێمی کوردستان ئازادی رۆژنامەگەری و ڕادهربڕین به پێی یاسا رێکخراوه و له كاتی بوونی ههر حاڵهتێك كه دژ به ڕێنماییهكانی ڕۆژنامهگهری له ههرێمی كوردستان و پێشێلكردن بێت یان بچێته خانهی تهشهیر و ناوزڕاندن ئهوا كار به یاسای سزادانی عێڕاقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی ههمواركراو دهكرێت، بۆیە پێویستە میدیاکارانیش نەبنە هۆی تێکدانی رەوشی ئارامی و زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی و تایبەت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەرکاتێک رۆژنامەنووس یان دەزگایەکی میدیایی یاسا پێشێل بکات ئەوا راستەوخۆ لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە رێوشوێنیان بەرامبەر ناگیرێتە بەر، چونکە بەپێی یاسای ڕۆژنامهنووسی ژماره (35)ی ساڵی (2007) تایبەت بە کاری رۆژنامەوانی ناکرێت هیچ رۆژنامەنووسێک دەستگیر بکرێت بەبێ بڕیاری دادگا و رەزامەندی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان.
سەبارەت بە مافی منداڵان و بەزۆر بەشوودانی منداڵ دیندار زێباری گوتی: "پلانی گۆڕینی ھەڵسوکەوت بە مەبەستی کەمکردنەوەی بە شودانی منداڵان لە ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵ دانراوە. ئەم پرۆژەیە ئەنجومەنی باڵای خانمان سەرپەرشتی دەکات و وەزارەتەکانی (پەروەردە ،تەندروستی، ئەوقاف، کاروباری کۆمەلایەتی، ناوخۆ، داد) جێبەجێی دەکەن. هەرکەسێک شازدە ساڵی تەمەنی تەواو کرد و داوای هاوسەرگیری کرد، دادوەر بۆی هەیە رێگای پێبدات بەتایبەتی ئەگەر دەرکەوت شایستەیی و توانای جەستەی هەیە. ئەمەش دوای رەزامەندی سەرپەرشتیار (وەلی)ی شەرعی دەبێت و ئەگەر سەرپەرشتیار رێگربوو، ئەوا دادوەر داوای لێدەکات لە ماوەیەکی دیاریکراودا قایل بێت، ئەگەر رەخنەی نەگرت یاخود رەخنەکەی شیاوی ئەوە نەبوو گوێی پێ بدرێت ئەوا دادوەر رێگای ئەو هاوسەرگیرییە دەدات".
لە بارەی بواری پەروەردە کە یەک لەو سێکتەرە سەرەکیانەیە کە دەستە باسی لەسەر کردووە رێکخەری راسپاردە نیودەوڵەتییەکان گوتی: "قوتابخانه حكوومی و نێودهولهتیهكان ساڵ بهساڵ له زیادبووندان و ئەمەش بەرەوپێش چوونێکی باشە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر سیستەمی پەروەردە هەیە، بەڵام سەبارەت بە بوونی توێژەری دەروونی لە خوێندنگاکان دەبێت ئاماژە بەوە بکەین کە به گشتی ژمارهی توێژهرانی دهروونی لهناو قوتابخانهكان كهمن (1760) توێژهر و ڕێنماییكاری دهوروونی له كۆی نزیكی (8000) قوتابخانه بوونیان ههیه كه ئهمانیش به ڕێك و پێكی دابهش نهكراون و تهنها لهناو شارهكاندا ههن، كهمی ئهم ژمارهیه دهگهرێتهوه بۆوهستانی دامهزراندن و پڕنهكردنهوهی ئهو بۆشاییه بهو كهسانهی بهشی كۆمهڵناسی دهرونناسیان تهواو كردوه و خوازیاری كاركردنن لهو بوارهدا".
لە کۆتایی قسەکانیدا زێباری رایگەیاند: "لە راپۆرتێکی تێڕ و تەسەلدا وەڵامی راپۆرتی دەستەی سەربەخۆمان داوەتەوە و ئاماژەمان بە ڕا و تێچێنەکانمان داوە لەسەر بابەتەکانی (سەروەری یاسا، ئازادی رادەربڕین و میدیا و مافی بەدەستهێنانی زانیاری، رەوشی تەندروستی، رەوشی ئافرهتان، رەوشی منداڵان، رەوشی کەمئەندامان، رەوشی پەروەردە، بازرگانی کردن بە مرۆڤ، ڕهوش و بارودۆخی چاکسازییەکان و بەندیخانەکانی گرتن و گواستنەوەی پۆلیس و ئاسایش، ماددە هۆشبەرەکان و رەوشی ئاوارە و پەنابەران) لە هەرێمی کوردستان".
باسنيوز
