چاودێرێکی سیاسی: حزبەکان کۆمەڵی ئیسلامییان فەرامۆش کردووە
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی ٧ی ٢٠١٩، عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رای گەیاند کە حزبەکەی دەنگ بە کابینەی نوێی حکوومەت نادات و ئەوان ئۆپۆزسیۆنی حکوومەت دەبن.
لە بەرامبەردا ھیوا ڕەش، چاودێری سیاسی، رايگەیاند: ”لە چەند رۆژی داھاتوودا کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت، کۆمەڵی ئیسلامی لەلایەن سەرجەم حزبەکانەوە پشتگوێ خراوە، بۆیە بە ناچاری بووەتە ئۆپۆزسیۆن“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە ئێستاش تەنانەت ئەگەر پۆستی وەزیریشی پێ نەدرێت، تەنیا پۆستێکی باڵای پێ بدرێت، کۆمەڵی ئیسلامی ئامادەیە بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەتدا بکات، چونکە ”ئۆپۆزسیۆنبوون لە بەرنامەی نەبووە“.
باسنيوز
