نووسینگەی مەسرور بارزانی ناوی کاندیدەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی ڕاگەیاند
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی مەسرور بارزانی، بڵاوی کردووەتەوە، ئەوە ئاشکرا کراوە کە لیستی پێکهاتەی کابینە پێشنیارکراوەکەی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: " ئەمڕۆ دوای ناردنی ناوەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ناوی تەوای پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاشکرا دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم ناوانە تەنیا کاندیدی پێشنیارکراون و پەرلەمانی کوردستان بڕیاری یەکلاکەرەوەیان لەسەر دەدات.
لە تەواوی پێکهاتەی کابینەی نۆیەم کە ١٩ وەزیر و ٣ وەزیری هەرێمن، تەنیا ناوی وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕەوانەی پەرلەمان نەکراوە و ئەم پۆستەش لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕ دەکرێتەوە".
دەقی ڕاگەیەندراوەی نووسینگەی مەسرور بارزانی:
ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی مەسرور بارزانی
ڕاسپیردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەمرۆ ڕێکەوتی ٨/٧/٢٠١٩، لە وادەی دیاریکراودا، بەڕێز مەسرور بارزانی ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی پێکهاتەی کابینە پێشنیارکراوەکەی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد، بۆ ئەوەی لە پێش کۆتایی وادەی یاسایی دیارکراودا دەنگدان لەسەر کاندیدەکان بکرێت، بە هیوای ئەوەی کۆی وەزیرە دیارکراوەکان متمانەی پەرلەمان وەرگرن و هەرچی زووتر ئەم کابینەیە دەست بە خزمەتێکی شایستەی گەلە مەزن و خۆڕاگرەکەمان بکات.
لەم ماوەیەدا، لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا ئاماژە بە زۆر ناو بۆ پۆستی جیاجیاکراوە، بەڵام نەمانویست هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی ناوی کاندیدەکان بڵاو بکەینەوە، چونکە تا دوا ساتەکانیش، لایەنە بەشداربووەکانی ناو کابینەی نۆیەم گۆڕانکارییان لە لیستی کاندیدەکانیان کردووە.
ئەمڕۆ دوای ناردنی ناوەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ناوی تەوای پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاشکرا دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم ناوانە تەنیا کاندیدی پێشنیار کراون و پەرلەمانی کوردستان بڕیاری یەکلاکەرەوەیان لەسەر دەدات.
لە تەواوی پێکهاتەی کابینەی نۆیەم کە ١٩ وەزیر و ٣ وەزیری هەرێمن، تەنیا ناوی وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕەوانەی پەرلەمان نەکراوە و ئەم پۆستەش لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕ دەکرێتەوە.
ئەمەی خوارەوە کۆی پێکهاتەی کابینەی پێشنیارکراوە:
1- مەسرور مسعود مستەفا بارزانی....بۆ....سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2- قوباد جلال حسام الدین تاڵەبانی....بۆ....جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
3- فەرسەت احمد عبداللە....بۆ....وەزیری داد
4- شۆرش اسماعیل عەبدوللا....بۆ....وەزیری کاروباری پێشمەرگە
5- رێبەر احمد خالد....بۆ....وەزیری ناوخۆ
6- ئاوات جەناب نوری ساڵح....بۆ....وەزیری دارایی و ئابووری
7- د. سامان حسین محمد بەرزنجی....بۆ....وەزیری تەندروستی
8- ئالان حەمە سعید صالح محمد....بۆ....وەزیری پەروەردە
9- دانا عبدالکریم حمە ساڵح عبدالرحمن....بۆ....وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
10- ساسان عوسمان عەونی حەبیب....بۆ....وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار
11- د. ئارام محمد قادر امین....بۆ....وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی
12- د. دارا رشید محمود....بۆ....وەزیری پلاندانان
13- کوێستان محمد عبداللە معروف.... بۆ....وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی
14- محمد سعید علی....بۆ....وەزیری رۆشنبیری و لاوان
15- عبداللە محمود محمد سان احمد ....بۆ....وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان
16- بێگەرد دلشاد شوکراللە....بۆ....وەزیری کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
17- کمال موسلیم سەعید قەرەنی....بۆ.... وەزیری بازرگانی و پیشەسازی
18- ئانو جوهر عبدالمسیح عبدوکا....بۆ.... وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
19- پشتیوان صادق عەبدوللا....بۆ.... وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی
20- کمال محمد صالح خلیل....بۆ.... وەزیری کارەبا
21- خالد سلام سعید....بۆ....وەزیری هەرێم
22- ئایدن معروف سلیم....بۆ....وەزیری هەرێم
23- ڤالا فرید ابراهیم....بۆ....وەزیری هەرێم
نووسینگەی مەسرور بارزانی
ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٨/٧/٢٠١٩
باسنيوز
