ژمارەیەک پەرلەمانتار دەست لەکار دەکێشنەوە

ژمارەیەک پەرلەمانتار دەست لەکار دەکێشنەوە
لایەنە سیاسییەکانی بەشداربوو لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆ وەزارەتەکان کاندید دەکەن و بەم هۆیەشەوە ئەو پەرلەمانتارانە دەست لەکار دەکێشنەوە.

ھەریەک لە بێگەرد تاڵەبانی، کە لەلایەن یەکێتی کاندیدی کردووە بۆ پۆستی وەزیری کشتوکاڵ، بۆیە دەست لە کاری پەرلەمانتاری دەکێشێتەوە و کاندیدێکی دیکە شوێنی دەگرێتەوە.

لە فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی کە پۆستی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان بەر دەکەوێت بۆ ئەم مەبەستە ئایدن مەعرووف کاندیدی ئەو پۆستەیە و سەرۆک فراکسیۆنە و کاندیدێکی دیکە لە شوێنی دادەنرێت.

لە فراکسیۆنی سەردەمیش، سەرۆکی فراکسیۆن عەبدوڵا مەحموود بەھۆی کاندیدبوونی بۆ پۆستی وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان دەست لە کار دەکێشێتەوە و کەسێکی دیکەش لە شوێنی دادەنرێ

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان نابێت ھیچ پەرلەمانتارێک لە دەرەی پەرلەمان پۆستێکی گشتی ھەبێت، بەو مەبەستەش ئەو پەرلەمانتارانە دەبێت دەست لەکار بکێشنەوە.










باسنيوز
Top