سلێمانی.. لەڕێگەی تیم مۆبایلەوە پاسپۆرت بۆ نەخۆشان دەردەکرێت

سلێمانی.. لەڕێگەی تیم مۆبایلەوە پاسپۆرت بۆ نەخۆشان دەردەکرێت
بەڕێوبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لەڕێگەی تیم مۆبایلەوە سەردانی ھاووڵاتییانی نەخۆش دەکات و سەرجەم پێداویستییەکانی پێدانی پاسپۆرت بۆ کەسانی نەخۆش و پەککەوتە ئەنجام دەدات.

پەیجی تایبەتی بەڕێوبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، بۆ زیاتر خزمەتگەیاندن بە ھاووڵاتبیانی پارێزگای سلێمانی، لە ڕێگەی (تیم مۆبایل)ەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 8/7/2019، لە لایەن نەقیب محەمەد عومەر عەزۆ، لێپرسراوی تیم مۆبایلەوە، سەردانی ھاووڵاتییەکی نەخۆش کرا لە گەڕەکی (زەرگەتە)ی سلێمانی و سەرجەم کاروباری پێدانی پاسپۆرتی بۆ جێبەجێ کرا.

پاسپۆڕتی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمەکەیان ڕۆژانە سەردانی ئەو ھاووڵاتییانە دەکات، کە دووچاری نەخۆشیی سەخت بوونەتەوە و ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت بکەن، ئەوان لەڕێگەی تیمەکەیانەوە سەرجەم پێداویستییەکانی پێدانی پاسپۆرتیان بۆ دەردەکەن.









باسنيوز
Top