لە كەركووك و لە هێرشێكی فڕۆكەی هاوپەیماناندا سێ چەكداری داعش كوژران
لە هێرشێكی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، لە سنووری پارێزگای كەركووك، سێ چەكداری داعش كوژران.
بەپێی راگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەسەر زانیاریی هەواڵگیری پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانی دژ بە داعش، مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی (وادی زەغیتون)ی سەر بە پارێزگای كەركووك بۆردومان كردووە.
راگەیەندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "لە ئەنجامدا سێ چەكداری داعش كوژران و مۆڵگەكەش بە تەواوەتی تێك دراوە".
باسنیوز
