فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لەسەر هەمواری یاسایەک رێککەوتن

 فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لەسەر هەمواری یاسایەک رێککەوتن


هەردوو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر هەمواری یاسایەک، رێک کەوتن.

ئەمڕۆ دووشەممە 8-7-2019، هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆ بوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمان لەسەر دەنگدان بە ھەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رێک کەوتن.

کۆبوونەوەکە لە هۆڵی فراکسیۆنی پارتی بەڕێوە چوو و تێیدا هەردوو فراکسۆن رێککەوتن لەسەر دەنگدانی ئەندامانیان بە پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، کۆ ببێتەوە.










باسنیوز
Top