سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان گۆڕدرا
عەبدوڵای حاجی مەحموود لە پۆستی سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ حکوومەتە خۆجێیەکان کشایەوە و ریڤین ھروری بووە سەرۆکی لیژنەکە.
پەیجی فەرمیی پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە: "دوێنێ یەکشەممە٧ی٧ی٢٠١٩ لە پەرلەمانی کوردستان، عەبدوڵای حاجی مەحموود دەستی لە سەرۆکی لیژنە کشاندەوە و ریڤین ھروری بە دەنگی ئەندامانی لیژنە بووە سەرۆکی لیژنەکە".
ئاماژە بەوەش کراو، ھۆکاری دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و حکوومەتە خۆجێیەکان بۆ ئەوە دگەڕێتەوە عەبدوڵای حاجی مەحموود دەبێتە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و کەسێکی دیکە دێتە شوێنی.
بەپێی رێککەوتنی فراکسیۆنەکان، بەرکەوتەی لیژنەی پێشمەرگە بۆ ھاوپەیمانیی پارتی و حزبی سۆسیالست بووە و پارتی ریڤین ھروری کردووتە سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە.
باسنیوز
