پەرلەمان دەنگ لەسەر پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدات
پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەدات.
کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 8-7-2019، پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە تەواوکەری کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی پەرلەمانی کوردستان دەبێت، بۆ پەسەندکردنی پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بڕیارە دەنگ لەسەر پرۆژە هەموارەکە بدرێت.
