ئه‌م دوو جۆره ماسته بۆ خواردن ته‌ندرووست نیین
به گوێره‌ی وێبسایتی قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی و راپۆرتی لێژنه‌ی دووی سه‌ر به لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، دوای ئه‌وه‌ی جۆره‌كانی ماستی كۆمپانیای كاله براوه بۆ بشكنین، بۆ دڵنیابوون له لایه‌نی ته‌ندرووستی، ده‌ركه‌وتووه هه‌ردوو جۆری (ماستی به‌یانیان 700گم و سڤن 2 كگم) ته‌ندروست نین بۆ خواردن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رنه‌چووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی وێبسایته‌كه، ده‌ست به‌سه‌ر (540) دانه له ماستی به‌یانیان و (240) ماستی سڤنی كۆمپانیاكه‌دا گیراوه و دوای پشكنین له‌ناو براوه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كۆی (8) جۆری ماستی كۆمپانیای كاله، كه پشكنینیان بۆ كراوه، ته‌نها هه‌ردوو جۆری (به‌یانیان و سڤن) له پشكنین ده‌رنه‌چوون و جۆره‌كانی دیكه به‌پێی پشكنینه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و بۆ خواردن گونجاون.
دووپات له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای له‌ناوبردنی ئه‌و بڕه ماسته نه‌شیاوه‌ش، كۆمپانیاكه به بڕێك پاره سزا دراوه.
k24 -
