ئاگادارییه‌ك له باره‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل به‌ناوی هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب
له ئاگادارینامه‌كه‌ی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێردا، كه ، ئاماژه به‌وه كراوه، سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب و دانیشتووی شاره‌كانی عێراق بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كانییان به‌ناوی خۆیان، ده‌توانن راسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بكه‌ن.
له ئاگادارینامه‌كه‌دا هاتووه: "دوای پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان بۆ تۆماركردن، ئۆتۆمبێله‌كانییان به‌ناو ده‌كرێت، بۆیه پێویست ناكات په‌نا بۆ بریكارنامه‌ی دادنووسی یان بریكارنامه‌ی كۆمپانیاكان یان هه‌ر شتێكی دیكه ببه‌ن".
k24 -
