ناوچەیەکی دیكه‌ی گەشتیاری لە دوکان دروه‌ست دەکرێت

ناوچەیەکی دیكه‌ی گەشتیاری لە دوکان دروه‌ست دەکرێت
بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری دوکان هەوڵ دەدات ناوچەی بێڵ ماوسی بەنداوی دوکان بکاتە ناوچەیەکی گەشتیاری سەرنجڕاکێش.

قائیمقامیەتی قەزای دوکان رایگه‌یاند، حکوومەت نزیکەی 300 ملیۆن دیناری بۆ کۆنکرێت و سیاج کردنی رێگای گەیشتن بە بێڵ ماوسی دوكان تەرخان کردووە و هه‌وڵده‌ده‌ن ئەو ناوچەیە ببێتە ناوچەیەکی دیكه‌ی گەشتیاری له‌ سنووره‌كه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، بەم نزیکانە پڕۆژەکە جێبەجێ دەکەن و کورسی دانیشتن و شوێنی گونجاو بۆ ناشتنی نەمام و کۆمەڵێک یاری وەرزشی لێ جێگیر دەکەن تا گەشتیاران بتوانن سودی لێ وەبگرن.

ناوچەی بێڵ ماوس لەگەڵ پڕبوونی بەنداوی دوکان و ژێرئاوکەوتنی ناوچە گەشتیارییەکانی دوکان، ئەم ساڵ سەرنجڕاکێشترین ناوچەی گەشتیاری دوکان بوو کە رۆژانە هەزاران کەس روویان لێ دەکرد، بەڵام گرفتی رێگاو خزمەتگوزاری هەبوو.

k24 -
Top