خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازی هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم كرا
سه‌ره‌تا د. ڤاڵا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، دوواتر له لایه‌ن مونا نەبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانەوە به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه بریتی بوو لە خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازی یاسای هه‌مواری ژماره 3ى ساڵی 2009ی یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و خستنه ڕووی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی، به‌پێی حوكمى مادده‌كانى 87 و 88 و 89ی په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌روه‌ها كۆنووسی دانیشتنی پێشوو و ناوى ئه‌ندامانى ئاماده‌نه‌بوو و مۆڵه‌تپێدراو خوێندرایه‌وه.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواى له هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان كرد، بێنه شوێنی مه‌به‌ست بۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازی یاسای هه‌موارى یاسای ژماره 3ى ساڵی 2009ی یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و خستنه ڕووی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسا پێشنیازكراوه‌كه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كه، پێشنیازی هه‌مواره‌كه له ناونیشان و 5 مادده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن پێك هاتووه و مادده‌ی یه‌كه‌می تایبه‌ته به شێوازی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار و مادده‌ی دووه‌میش تایبه‌ت بوو به ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و سێ مادده‌كه‌ی دیكه‌ش تایبه‌ت بوون به حوكمه كۆتایییه‌كان.
له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، ناونیشان و مادده و بڕگه‌كان له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێشنیازی یاساكه به‌جیا له لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و چه‌ندین تێبینی و پێشنیاز له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆك و چۆنیه‌تیی داڕشتنیانه‌وه خرانه‌ڕوو و دوواى ته‌واوبوونی گفتوگۆكان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داواى له هه‌ردوو لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كرد كه هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و پێشنیاز و ڕا و سه‌رنجى ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كۆ بكه‌نه‌وه و ڕاپۆرتی كۆتاییی خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی داهاتوودا ده‌نگییان له‌سه‌ر بدرێت، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستانی ئاگادار كرده‌وه كه سبه‌ی سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازی یاسایه ئه‌نجام ده‌درێت و به‌م جۆره كۆتاییى به دانیشتنه‌كه هێنا.
kdp -
