گۆڕان به‌ فه‌رمی ناوی كاندیدانی ڕاده‌ستی مه‌سرور بارزانی كرد

گۆڕان به‌ فه‌رمی ناوی كاندیدانی ڕاده‌ستی مه‌سرور بارزانی كرد
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ فه‌رمی ناوی كاندیدانی خۆی بۆ سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد كه‌ سه‌رجه‌م ناوه‌كان ڕاده‌ستی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كراوه‌.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر (یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی ٧ی ٢٠١٩)، میدیای فه‌رمیی گۆڕان بڵاوی كرده‌وه‌، بزووتنه‌وه‌كه‌ كاندیدانی خۆی بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان دیاری كردووه‌ و ڕاده‌ستی مه‌سرور بارزانی، ڕاسپێدراوی پێكهێنانی حكوومه‌تی كردووه‌.

به‌پێی میدیای فه‌رمیی گۆڕان، كاندیدانی بزووتنه‌وه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ن:
- ئاوات شێخ جەناب، بۆ پۆستی وەزیری دارایی و ئابووری
- كوێستان محەمەد، بۆ پۆستی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
- دانا عەبدولكەریم، بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
- كەمال موسلیم، بۆ پۆستی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی









باسنيوز
Top