په‌كه‌كه كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای خۆی ڕاگه‌یاند
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر (یه‌كشه‌ممه ٧ی ٧ی ٢٠١٩)، هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه ڕاگه‌یاندراوێكی فه‌رمی له میدیاكانی په‌كه‌كه بڵاو كرده‌وه و تێیدا كوژرانی دیار غه‌ریب، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌كه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له (ده‌وران و شاهین) كه له‌وه‌ده‌چێت دوو گه‌ریلای په‌كه‌كه بن، ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یاندراوه، سه‌ركرده باڵاكه‌ی په‌كه‌كه له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر زنجیره چیای قه‌ندیل له رٍۆژی ٥ی ٧ی ٢٠١٩ و به‌پێی زانیاریی پێشوه‌خته‌ی هه‌واڵگری، كوژراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ، ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی فه‌رمیی توركیا رایگه‌یاندبوو كه دیار غه‌ریب له ئه‌نجامی هێرشێكی هاوبه‌شی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا و سوپای ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر چیای كورته‌ك له زنجیره چیای قه‌ندیل، له سنووری ڕانیه‌ی پارێزگای سلێمانی كوژراوه.
باسنيوز
