تورکیا کوژرانی سێ چەکداری پەکەکە رادەگەیەنێت
لە بەیاننامەیەکدا، کە رۆژی شەممە 7-7-2019 دەری کردووە و ئاژانسی (ئەنادۆڵو) ناوەڕۆکەکەی بڵاو کردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ژمارەیەک بنکە و بارەگای پەکەکەیان لە چیای ئەمانۆس بۆردومان کردووە.
بەهۆی بۆردومانەکەوە، جگە لە کوژرانی سێ چەکداری پەکەکە، ژمارەیەک سەکۆی تۆپهاوێژیش لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا، تێک شکێندراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و سوپای وڵاتەکە، دیار رەحمان، ئەندامی کۆنسەی رێڤەبەریی کۆما جڤاکێن کوردتان (کەجەکە) لە ناوچەی کورتەک لە سنووری رانیە لە پارێزگای سلێمانی، کوژراوە.
باسنيوز
