سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
بۆ خوێندنەوەی سێیەمی پێشنیازی ھەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان، بڕیارە سبەینێ سێشەممە 2019.7.8 پەرلەمانی کوردستان کۆ bبێتەوە و دەنگ بە ھەمواری یاساکە بدات.

بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکردنی ھەر پرۆژەیەک، پێویستی بە سێ دانیشیتنی پەرلەمان ھەیە.

خوێندنەوەی دووەم پێشنیازی پەرلەمانتارەکان وەردەگیرێت و دوای کۆبوونەوەکەی پەرلەمان ھەردوو لیژنەی ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێیەکان و لیژنەی یاسای پێشنیازەکان رێک دەخات و ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانیان دەکات و سەرۆکی پەرلەمانیش بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات و سبەی سێشەممە پەرلەمان بۆ دەنگدان بە پێشنیازی یاساکە کۆ دەبێتەوە.

لە خوێندنەوەی سێیەمدا گفتوگۆ لەسەر پێشنیازەکە ناکرێت و تەنھا دەخرێتە دەنگدانەوە و بە دەنگی زۆرینە پەسەند دەکرێت.










باسنيوز
Top