ئاگادارییەک لەبارەی پێداویستیی پزیشکیی ساختە بڵاو دەکرێتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 7/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان چەندین وێنەی بەرھەمەکان و ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان ئاگاداری سەرجەم کۆگاکان و دەرمانخانەکان و شوێنەکانی فرۆشتنی پێداویستیی پزیشکی و دووکانەکانی گیایی دەکاتەوە، کە نابێت بەھیچ جۆرێک مامەڵە بەو بەرھەمانەوە بکەن، کە لە وێنەکاندا نیشان دراون".
باس لەوەش کراوە: "ئەگەر ئەو بەرھەمانەشیان لایە، بەزووترین کات بیانگەڕێننەوە بۆ دامەزراوەکەمان، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی توند لەبەرامبەر ھەر کەس و شوێنێک دەگرینە بەر، کە مامەڵە بەو بەرھەمە ساختانەوە بکات".
ھەر لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە: "کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان ڕۆژی دووشەممە 1/7/2019، لەسەر ڕێگای ھەولێر - گوێڕ لە ھەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر کۆگایەکی گەورەی دەرمان و بەرھەمی جوانکاری و سێکسی و پێداویستیی پزیشکیی ساختەدا گرت".
باسنیوز
