خه‌سره‌و گۆران: پارتی كاندیده‌كانی بۆ وه‌زاره‌ته‌كان یه‌کلایی کرده‌وه
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌کات، پارتی كاندیده‌كانی خۆی بۆ وه‌زاره‌ته‌كان یه‌کلایی کردووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی کۆتا بڕیاری پێکهێنانی حکوومه‌ت ده‌كات.
خه‌سره‌و گۆران، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ڕاگه‌یاند: پارتی كاندیده‌كانی خۆی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت یه‌کلایی کردووه‌ته‌وه و ناوه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌ته‌کان دانراوه".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌م هه‌فته‌یه په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و بڕیاره له كات و ساتی خۆیدا كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك بهێندرێت.
خه‌سره‌و گۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه پارتی له هه‌وڵی ئاواكردنی كوردستانێكی به‌هێز دایه و هه‌وڵیش ده‌دات كه‌سانی به‌هێز له پۆسته‌كان دابنرێن، هه‌ر بۆیه جگه له وه‌زیره‌كان، له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌به‌كاندا لێنه بۆ پۆسته‌كانی خواره‌وه‌ی وه‌زیره‌كان دانراوه.
باس‌نیوز
