جێیمس جیفری: داوامان کردووە ئەڵمانیا هێزی زەمینی بنێرێت بۆ پاڵپشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).
ئەمریکا داوا لە وڵاتێکی ئەورووپی دەکا هێز بنێرێتە رۆژئاوای کوردستان بۆ پاڵپشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).
جێیمس جیفری، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروبری سووریا داوای لە ئەڵمانیا کردووە هێزێکی سوپای وڵاتەکەی بۆ مەشقکردن بە شەڕڤانانی هەسەدە، بنێرێتە رۆژئاوای کوردستان.
جێیمس جیفری هەروەها رایگەیاندووە، کە داوایان کردووە ئەڵمانیا هێزی زەمینی بنێرێت بۆ ئەوەی لە چەند ناوچەیەک شوێنی هێزە ئەمریکییەکان بگرنەوە و وڵاتەکەشی چاوەڕێ دەکات پێش کۆتایی ئەم مانگە، ئەڵمانیا وەڵامی داواکەی بداتەوە.
هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.
باسنیوز
