دانیشتوانی گوندێکی دیبهگه داوای کار لە کۆمپانیایهكی بواری نهوت و غاز دەکەن
رزگار ئیسماعیل، یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان راگەیاند: "بیری نەوت هەیە چەند سەد مەترێک لە ماڵەکانی ئێمەوە دوورە و غازەکەی بۆ ئێمە دێت، بەڵام دانیشتووانی گوندەکەمان بێ کارن و کارەبامان نادەنێ و هیچ خزمەتگووزارییەکمان پێشکەش ناکەن".
راشیگەیاند: "لە کۆمپانیاکە پێیان راگەیاندووین، ئەگەر هەیە غازی بیرەکان زیاتر بگاتە گوندەکە و دەڵێن خۆتان چارەسەری خۆتان بکەن، ئێمەش توانای داراییمان ئەوەندە نییە بچین لە شوێنێکی دیکە خانوو بکڕین".
خۆپیشاندەرانی ئەو گوندە، رێگای سەرەکی گوندەکەیان گرتووە و داوای چارەسەرکردنی کێشەکەیان دەکەن.
k24 -
