مەسروور بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی سابیر عەبدولڕەحمان قادر دەکات
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی سابیر عەبدولڕەحمان قادر، ناسراو بە سابیر بێسەری، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، کەسایەتی دیاری ناوچەکە و باوکی شەهیدی تاقانە، کەیوان بێسەریمان پێگەیشت. هاوبەشی خەمتانین، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێ.
انا للە و انا الیە راجعون
براتان
مەسروور بارزانی
4/7/2019
kdp -
