فازڵ حاجی: ڕووداوی ھاتوچۆ لە پارێزگای ھەولێر کەمی کردووە
فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەونیدا ڕایگەیاند: "بە بەراورد بە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٨، ئەمساڵ ڕووداوی ھاتوچۆ لە پارێزگای ھەولێر کەمی کردووە."
وتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر گوتی: "لە شەش مانگی ڕابردوودا ٥٣٢ ڕووداوی ھاتوچۆ ڕووی داوە، لەو ماوەیەشدا ٨٥ کەس بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە و ٥٣٥ کەسیش بریندار بوون."
ناوبراو ھۆکاری ڕووداوەکانیشی بۆ سەرکێشیکردن و تیژڕۆیی و دەرچوون لە خێراییی شەقامەکان گەڕاندەوە. ھەروەھا زۆرترین ڕووداویش بەھۆی تیژڕۆیییەوە بووە کە ٢٤٤ حاڵەت تۆمار کراوە، کەمترینیشیان بەھۆی خراپیی ڕێگاوە بووە کە ٢١ حاڵەت تۆمار کراوە.
ھاوکات ئەوەیشی خستەڕوو، کە لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٥١ ھەزار ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمار کراوە، ھەروەھا بەھۆی سەرپێچیکردنەوە ھێزەکانییان دەستیان گرتووە بەسەر ٦٥١ ئۆتۆمبێل و ٦٧٢ ماتۆڕسکیلدا.
kdp -
