له‌ سلێمانی كار بۆ پاراستنی خانووه‌ كه‌له‌پوورییه‌كان ده‌كرێت

له‌ سلێمانی كار بۆ پاراستنی خانووه‌ كه‌له‌پوورییه‌كان ده‌كرێت
قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی تایبەتی بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنە کەلەپوورییەکان پێکھێناوە، تاوه‌كو بتوانرێت لە رێگەی ئەو لیژنەیەوە رووخانی خانووە کۆنەکان و کردنیان بە گەراج و شوێنی بازرگانی رابگیرێت.

بەشێک لە خانووە کۆنەکانی شاری سلێمانی دەکەونه‌ گەڕەکەکانی (سابوونکەران، مەڵکەندی، جولەکان، کانی ئاسكان، شێخان، دەرگەزێن)، بەڵام نەبوونی یاسایەک لە ھەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاری کردن لە شوێنەوارە مێژووییەکان و خانووه‌ كه‌له‌پوورییه‌كان کاری ئەو لیژنەیەی قورستر کردووە.

لە پارێزگای سلێمانی 107 خانوو دیاری کراون کە بخرێنە ناو لیستی شوێنەوارە كه‌له‌پوورییه‌كانی شارەکە، بەڵام تەنیا 35 خانوویان ماونەتەوە لەو ژماره‌یه‌ش 3 خانوویان ھێشتا نەتوانراوە قەرەبووی موڵکەکان بە خاوەنەکانیان بدرێت و دۆسییه‌کانیان وەک خۆی لە دادگا ماوەتەوە.

k24 -
Top