نێچیرڤان بارزانى لە لایەن سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی كۆریای باشوور پیرۆزبایی لێدەکرێت
لە کۆبوونەوەکەدا شاندی میوان پیرۆزباییی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و خه‌ڵكی كۆریایان به به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دۆستایه‌تیی خه‌ڵك و حكوومه‌تی كۆریای باشووریان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و هیوای زیاتر پێشخستنیان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری وه‌به‌رهێناندا بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رز نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، شاندی میوان بانگهێشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا سه‌ردانی كۆریای باشوور بكات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جیا له پێشكه‌شكردنی پوخته‌یه‌ك ده‌رباری دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی پیرۆزباییی سهركۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و خه‌ڵكی كۆریای باشوور و داوه‌تكردنی به‌رێزیان بۆ سه‌ردانی كۆریا كرد و دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشووری له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه كه له كاتی بوونی هێزه‌كانی زه‌یتوون و ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی كۆریای باشوور له هه‌رێم درووست بوون و هاوكاری و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ktv
