سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دۆخی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ خاتوو جێنین هێنس پڵاسخارد نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت ڕۆڵێكی به‌رچاو له دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقه‌وه، ببینێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد و هیوای خواست ئه‌م جۆره دیدارانه به‌رده‌وام بن به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر دیالۆگێك نیشان دا ب هشێوهیهك گرفته‌كان به‌پێی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی گونجاو چاره‌سه‌ر بكرێن.
تاوتوێكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
kdp -
