شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەكات

شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەكات
سەرۆكی لێژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە وەفدێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی ناوچەكانی شنگاڵ و مەخموور دەكات.



جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆكی لێژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشە و گیروگرفتەكانیان و ئەو زیانەی بەریان كەوتووە، شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی شنگاڵ و مەخموور و نووسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە قەرەهەنجیر لەبری شاری كەركووك دەكات."



جوان یونس ڕایشیگەیاند: "ئەنجامی سەردانەكە بە داتا و زانیاری وردەوە لە ڕاپۆرتێكدا كۆ دەكەینەوە و دوای پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش سەردانی بەغدا دەكەین بۆ گەیاندنی پەیامی هاووڵاتییانی شنگاڵ و كەركووك و مەخموور بە دەسەڵاتدارانی بەغدا بە مەبەستی ئاساییكردنەوەی ژیان و گوزەرانی دانیشتووانی ناوچەكە."




kdp -
Top