به‌شیر حه‌داد: مه‌ترسی بڕینی بودجه و مووچە نیە
مه‌سه‌له‌ی بودجه بۆ ئه‌م ساڵی 2019 یه كه چه‌ند مانگێكی ماوه مه‌ترسی بڕینی نیه
به‌شیر حه‌داد، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "ئێستا شانده‌كان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له هاتوچۆدان بۆ گفتوگۆ، مه‌سه‌له‌ی بودجه بۆ ئه‌م ساڵی 2019 یه كه چه‌ند مانگێكی ماوه مه‌ترسی بڕینی نیه، چونكه ئه‌وه له‌یاسای بودجه‌دا چه‌سپێنراوه، به‌ڵام ناتوانین بۆ ساڵی 2020 گه‌ره‌نتی بده‌ین چۆن ده‌بێت، كه ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌مێنێ كه‌متر یا زیاتر؟".
ئاماژەی بەوەشکرد، بودجەی ساڵی ئایندە په‌یوه‌ندی هه‌یه به به‌ره‌وپێشچونی ئه‌و گفتوگۆیانه ئێستا له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت له نێوان هه‌ردولادا، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی خۆی ده‌ربڕیوه به‌ڕاده‌ستكردنی ئه‌و بڕه نه‌وته، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر ڕاده‌ستیش نه‌كرا ئه‌مه له یاسای بودجه‌دا چاره‌سه‌ركراوه كه لهحاڵهتێك ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بو ئه‌وا پاره‌ی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕدرێت و ئه‌وه‌ی مایه‌وه ده‌یدرێتێ".
حكومه‌تی عیراقی هه‌مو بودجه‌ی هه‌رێمی نه‌ناردوه، به‌ڵكو پاره‌ی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی لێ بڕیوه
به‌شیر حه‌داد دەشڵێت، "حكومه‌تی عیراقی هه‌مو بودجه‌ی هه‌رێمی نه‌ناردوه، به‌ڵكو پاره‌ی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی لێ بڕیوه، ئه‌مه‌ش دوباره له‌یاسا جێگه‌ی بوەته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه داوا ده‌كه‌ین هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕه نه‌وته ڕاده‌ستی به‌غدا بكات تا بۆ ساڵی 2020 ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكات".
ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی له هه‌ندێك له وڵاتانی دراوسێی عیراقه‌وه ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ده‌ستوری عیراق و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عیراقه
لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بەشیر حەداد دەڵێت، "ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی له هه‌ندێك له وڵاتانی دراوسێی عیراقه‌وه ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ده‌ستوری عیراق و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عیراقه، چونكه عێراق وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و سه‌روه‌ری خۆی هه‌یه ناكرێت سه‌روه‌ری پێشێل بكرێت ئه‌مه قبوڵ ناكرێت".
داواده‌كه‌ین ئه‌م بزوتنه‌وه به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی له‌ناو خاكی عیراقدا هه‌ن له‌دژی وڵاتانی دراوسێ، ئۆپراسیۆن دژی وڵاتانی دراوسێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌ستبه‌جێ ڕایبگرن
رونیشیکردەوە، "له‌هه‌مانكاتدا داواده‌كه‌ین ئه‌م بزوتنه‌وه به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی له‌ناو خاكی عیراقدا هه‌ن له‌دژی وڵاتانی دراوسێ، ئۆپراسیۆن دژی وڵاتانی دراوسێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌ستبه‌جێ ڕایبگرن، چونكه ڕێگه ناده‌ین له خاكی عیراقه‌وه پێشێلكاری و ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، چ له‌كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران بێت یا كێشه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی له‌ناو عیراقدا هه‌ن دژ به‌وڵاتانی دراوسێ".
نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه دراوه‌ته توركیا
جێگری سەرۆکی پەرلەمان وتیشی، "په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕیوه كه ئه‌مه قبوڵ ناكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه دراوه‌ته لایه‌نی توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆردومانانه ڕابگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م پێشێلكاری سه‌روه‌ری عیراق ڕابگرێت و هه‌م ئه‌وه به ئامانج گرتنی هاوڵاتیانی سڤیله له‌و ناوچانه".
خەندان
