له ڕێگای پرۆژه‌یه‌كه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم زیاده‌ڕۆییی سه‌ر كه‌رتی كاره‌با ناهێڵێت
حوسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له سنووری ناوچه‌ی پیشه‌سازیی باشوور له هه‌ولێر ده‌ستمان كردووه به به‌ستانی پێوه‌ری زه‌یره‌كی كاره‌با له‌بری ئه‌و پێوه‌ره كۆنه‌ی كه پێشتر كاری پێ ده‌كرا."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر ده‌ڵێت: "سیسته‌مه‌كه زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر كه‌رتی كاره‌بای كوردستان ناهێڵێت، بەهۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كان له‌سه‌ر ستوونه‌كان ده‌بن، نه‌ك له‌ناو ماڵان و، كۆمەڵێك ڕۆتینیاتیش له وه‌زاره‌تی كاره‌با نامێنێت."
حوسێن حه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "تا ئێستا پێوه‌ره‌كه بۆ زیاتر له ٢٠٠٠ شوێن به‌ستراوه و به‌گوێره‌ی ئه‌و گڕێبه‌سته‌ش كه به‌رده‌سته ده‌بێ له ماوه‌ی ١٨ مانگی داهاتوودا سیسته‌مه بۆ ته‌واوی شوێنه بازرگانی و پیشه‌سازییەکان و بۆ ماڵانیش ببه‌سترێت.
له‌باره‌ی سیسته‌مه نۆیه‌كه و گۆڕانكاری له نرخی كاره‌بادا، بەڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر ڕوونی كرده‌وه: "سیسته‌مه‌كه هیچ په‌یوه‌ندیی به یه‌كه‌ی نرخی كاره‌باوە نییه. به‌ڵكو ته‌نیا كۆنترۆڵی به‌كارهێنانی كاره‌با ده‌كات."
kdp -
