مهسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی هێزی هاوپەیمانان دەکات
لهم دیدارەدا پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچهكه بهگشتی و هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان تاوتووكرا.
لەمیانەی دیدارەکەدا مەسرور بارزانی، وێڕای ئاماژەدان بە رۆڵ و کاریگەری هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و بەدەستهێنانی دەستکەوتە سەربازییەکان، دووپاتی لە پێویستی بەردەوامیی ھەماھەنگی ھەمەلایەنەی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان کردەوە.
لەبەرانبەردا شاندی باڵای هاوپەیمانان، وێڕای سوپاسکردنی هەرێمی کوردستان بۆ هەماهەنگییەکان، هیوای سەرکەوتنیان بۆ مەسرور بارزانی خواست لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دووپاتیشیان کردەوە، کە بەردەوامی هەماهەنگییەکان رۆڵی خۆی دەبینێت لە پاراستنی دەستکەوتەکان و رێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستان.
لەپەیوەست بەم بابەتەوە جەخت لەسەر جێگیرکردنی میکانیزمی هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بۆ روبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان کرایەوە.
باسنيوز
