پارێزگاری شەرعیی کەرکووک: ئەوانەی کەرکووکیان ڕادەست کرد ئێستا لە خەڵکی تر دەپاڕێنەوە ڕزگاریان بکات
پارێزگاری شەرعیی کەرکووک وەڵامی بانگەشەی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دایەوە کە دەڵێن هەر ئەوان لە کەرکووک ماونەتەوە و ڕای گەیاند کە لەسەردەمی بەعسیشدا “حزبە کارتۆنییەکان” بارەگایان هەبوو.
نەجمەدین کەریم، لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کرد، ئەو کەسانەی کە کەرکووکیان ڕادەست کرد و “ئەمڕۆ لە خەڵکیتر دەپاڕێنەوە بۆ ئەوەی لەو سەرشۆڕییەی تووشیان بووە، ڕزگاریان بکات”، لە دادگای لوبنان کەیسیان لە دژی جووڵاندووە، بەڵام
“دادگای ده‌وڵه‌تی لوبنان دادگایەکە به‌پێی یاسا كار دەکات و بابه‌تێك كه مه‌سائیلی سیاسی یان مه‌به‌ستی سیاسی تێدا بێت و لە عێراقەوە کرابێت، ڕەتی دەکاتەوە”.
هەر لەو چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ بەشی کوردیی (دەنگی ئەمریکا)، نەجمەدین کەریم ئاماژەی بەوە کرد: “ته‌عریب و نه‌مانی شكۆی كورد لە کەرکووک هۆیه‌كه‌ی ئه‌و خیانهتكارانهن كه كه‌ركووكیان ڕاده‌ست كرد، ئێستا ده‌یانه‌وێت یه‌كێك بێت له‌و ڕووڕه‌شییه‌ی كه تێی كه‌وتوون، ڕزگارییان بكات”.
ئەوەشی نەشاردەوە کە لەم دۆخەی ئێستادا دانانی پارێزگارێکی کورد لە هەر حزبێک بێت، هیچ جیاوازییەکی نابێت لەگەڵ ئەو پارێزگارانەی کە لە سەردەمی بەعس لە شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی هەبوون و كاریان بۆ حكوومه‌تی سه‌دام ده‌كرد و لە هەمان کاتیش‌دا کورد دەچەوسایەوە.
نەجمەدین کەریم گوتوویەتی: “هه‌ندێكجار باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خهڵكیتر كه‌ركووكی به‌جێهێشت ئێمه ماوینه‌ته‌وه، جا خۆ له سه‌رده‌می به‌عسیشدا حزبه كارتۆنییه كوردییه‌كان باره‌گایان هه‌بوو له كه‌ركووك، من به‌ته‌نها لێره‌دا مه‌به‌ستم مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتییه، ئه‌گه‌رنا حزبەکانیتر به ئازایه‌تیی خۆیان ماونه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وان هیچ ڕۆڵێكیان نه‌بووه له‌خیانه‌ت كردن له كه‌ركووك”. دووپاتیشی کردووەتەوە: “یه‌كێتی ئێستا هیچ ڕۆڵێكی لە کەرکووک نییه جگه له‌وه‌ی له‌ناو باره‌گاكانی خۆیان دانیشتوون و بۆ هاتوچۆش ئه‌گه‌ر به‌چه‌كه‌وه ده‌ربچن، ڕێگه‌یان پێ نادرێت و ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانیان بۆ دانراوه له‌باره‌گاكانی خۆیان، ناتوانن به‌رگری له‌یه‌ك كورد بكه‌ن كه غه‌دری لێ بكرێت، به به‌رچاویانه‌وه ئه‌م هه‌موو كاره ده‌كرێت، به‌ڵام بە سه‌رشۆڕییه‌وه ته‌ماشای ده‌كه‌ن".
هەر لەو چاوپێکەوتنەیدا پارێزگاری شەرعیی کەرکووک باسی لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک کردووە و ڕای گەیاندووە: “لێژنە لە هەرێمی کوردستانەوە دانراوه، وا خه‌ریكن جۆرێك له ڕێككه‌وتن بكرێت تا سوپا له‌ناو شار ده‌رچێت، ئه‌و هێزانه‌ی كه هێزی خۆجێیین له كه‌ركووك بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، ئه‌وكاته ئاواره ده‌گه‌ڕێنه‌وه جێی خۆیان، ئینجا به‌شداری ده‌كه‌ن له سه‌رژمێری یا له هه‌ڵبژاردن".
باس‌نیوز
