ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوه
لە نووسراوێکدا، ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ژمارەیەک هاووڵاتیی پسریاریان لەبارەی ئەو حەوت هەزار دۆلارە کردووە، کە بۆ کڕینی گوندی کۆری دابوویان و ئێستا وەریان گرتووەتەوە.
لێژنەی باڵای فەتوای کوردستان رایگەیاندووە، کە ئەو حەوت هەزار دۆلارەی هاووڵاتییان دابوویان بە کۆمپانیا زەکاتی لێ ناکەوێ، چونکە لە موڵکیەتی هاووڵاتییەکان دەرچوو بوو، ئێستاش کە وەریان گرتووەتەوە، لە رۆژی وەرگرتننەوەی ئەگەر ساڵێکی بەسەردا بڕوا، ئەوکات زەکاتی لێ دەکەوێ.
