پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 30/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوای ئەوەی لەمانگی ڕەمەزاندا چەن ھاووڵاتبیەک ل کەلار سکاڵایان ھێنایە لای پۆلیس کە کەسێک بەناوی پێدانی زەکات و یارمەتیدانی ھەژاران بەپارەی بیانی و دواتر گۆڕینەوەیان بەدراوی عێراقی لەو ماڵانەی کە پیر و پەککەوتەن، دواتر بە بەکارھێنانی فێڵ دۆلاری پێیان داوە و بەناوی وەرگرتنەوەی باقیی پارەکەی، بڕە پارەیەکی زۆری لێ دزیون".
ئاماژە بەوەش کراوە: "دوای چاودێری و سوودوەرگرتن لەکامێرای چاودێری پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار (ا، ا، ع) کە دانیشتووی پارێزگای سلێمانییە دەستگیر بکەن، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەدا ناوە و ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی بەند کراوە".
bas news -
