بەکارهێنانی سەتڵی ڕەنگاوڕەنگ بۆ ماست قەدەغە دەکرێت
لە ڕاگەیاندراوێکی قایمقامییەتی سلێمانیدا کە " به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی دوكانێكی ماستفرۆشتن داده‌خات و ئاگاداریشیان ده‌كاته‌وه ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی داواتان كردبوو كۆتایی هاتووه".
ڕوونیشیکردووەتەوە" به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رج و رێنمایه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه دوكانێکی ماستفرۆشی داده‌خرێت، كه بڕێكی زۆر ماستی خراپبووی له سه‌تڵی ره‌نگاوره‌نگی قه‌ده‌غه‌كراوه عهمباركردووه بۆ ساخكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا".
قەیمقامییەتی سلێمانی سەرجەم خاوەن دوکانەکانی ماستفڕۆشتن و شیرەمەنی ئاگادار دەکاتەوە کە هەر کەسێک سەتڵی ڕەنگاوڕەنگ بەکار بهێنێت ڕێککاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر.
